Sorani Kurdish
لێکۆڵینەوەی فەرمی برووک هاوس
ئایا مەبەست لە لێکۆڵینەوەی فەرمی برووک هاوس چییە؟
ئێمە لێکۆڵینەوە لە مامەڵەکردنی خراپ دەکەین لەگەڵ ڕاگیراوەکان لە بنکەی ڕاگواستنی کۆچی برووک هاوس لەنێوان 01-04-2017 و 31-08-2017 دا. ‘مامەڵەکردنی خراپ’ واتە مامەڵەیەک کە پێچەوانەی بەندی 3 لە جاڕنامەی ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤ بێت.
مەبەست لە لێکۆڵینەوە فەرمییەکە بۆ ئەوەیە بزانین پانتایی مامەڵەکردنی خراپ لە بنکەی ڕاگواستنی کۆچی برووك هاوس چەند بووە لەو ماوەیەدا کە لە مەرجەکانی ئاماژە دا هاتووە. لێکۆڵینەوە فەرمییەکە لەوە دەکۆڵێتەوە کە کێ بەرپرسیار بووە لەو مامەڵەکردنە خراپە و ئایا خراپی لە سیستەمی بەڕێوەبردندا ڕۆڵی لەوەدا هەبووە. لەڕێگەی کۆکردنەوەی بەڵگە و کۆبوونەوە لەگەڵ خەڵک، لێکۆڵینەوە فەرمییەکە لەوە دەکۆڵێتەوە کە کێ بەرپرسیاربووە لەو ڕوداوانەی بنکەی ڕاگواستنی کۆچ لە برووک هاوس و لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێکەوە هەندێک ڕاسپاردە دەخەنە ڕوو بۆئەوەی هەموو ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان لەو ڕوداوانەوە وانەیەک فێر ببن.
بێلایەن لە حکومەت
لێکۆڵینەوە فەرمییەکە لێکۆڵینەوەیەکی یاسایی بێلایەنە کە بەدواداچوون بۆ ئەو ڕوداوانە دەکات کە لە 01-04-2017 هەتا 31-08-2017 لە برووك هاوس ڕوویان داوە.
- بەوەی کە بێلایەنە واتە لێکۆڵینەوە فەرمییەکە بەشێک نییە لە حکومەت و لەلایەن دامودەزگایەکی حکومەتەوە ئەنجام نادرێت.
- بەوەی کە یاساییە واتە لێکۆڵینەوە فەرمییەکە لە لێکۆڵینەوەیەوە کە ئێستا بەردەوامە گۆڕاوە بۆ لێکۆڵینەوەیەکی فەرمی بەگوێرەی یاسای لێکۆڵینەوە فەرمییەکان سالی 2005 و دەسەڵاتی ئەوەی هەیە کە شایەتەکان ناچار بکات بەڵگەی خۆیان بخەنە ڕوو وە بەڵگەنامە پێشکەش بکەن.
چۆن پەیوەندی بە ئێمەوە دەکەیت
ئایا تۆ لە لە بنکەی ڕاگواستنی کۆچی برووک هاوس ڕاگیرا بوویت لەنێوان 01-04-2017 و 31-08-2017 دا؟ ئەگەر وەهایە، ئێمە دەمانەوێت گوێبیستی قسەکانی تۆ بین. تۆ دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەیت لەڕێگەی بەکارهێنانی فۆڕمی پەیوەندی ئێمە یان لەڕێگەی یەکێک لەو شێوازانەی خوارەوەوە:
تەلەفون: 0800 181 4363
ئیمەیڵ: enquiries@brookhouseinquiry.org.uk
نامە: Freepost BOOK HOUSE INQUIRY
ئایا من هەر دەبێت بە ئینگلیزی پەیوەندی بە ئێوەوە بکەم؟
ئەگەر وەهات بەلاوە باشترە کە بە زمانێکی تر، بێجگە لە ئینگلیزی، پەیوەندیمان پێوە بکەیت، تکایە ئاگادارمان بکەرەوە و ئێمە ڕێوشوێن ساز دەکەین کە لەڕێگەی خزمەتگوزاری وەرگێڕانی خۆمانەوە قسەت لەگەڵ بکەین.
من دەمەوێت لە لێکۆڵینەوە فەرمییەکەدا بەشداری بکەم
ئەگەر تۆ خۆت پارێزەرێکت هەیە کە نوێنەرایەتیت دەکات، تکایە قسەی لەگەڵ بکە سەبارەت بەوەی کە ببیت بە بەشدارێکی ناوەندی. ئەگەر هێشتا پارێزەرێکت نییە یان هێشتا پەیوەندیت بە ئێمەوە نەکردووە، تکایە بە یەکێک لەو ڕێگایانەی سەرەوە پەیوەندیمان پێوە بکە.
ئایا لە کوێ دەتوانم زانیاری زیاترم دەستگیر ببێت؟
زانیاری زیاتر دەکرێت لەسەر ماڵپەڕەکەمان ببینرێتەوە لەوانە ڕێکەوتی دانیشتنەکان، زانیاری دەربارەی شوێنەکەمان و هەواڵ دەربارەی لێکۆڵینەوە فەرمییەکە.
Hestia
هەندێک کهسان ههن که ئهزمونێکی سهختیان یان ترسیان له دڵدا دەبێت سەبارەت بە پرۆسەی شایهتی دان لەکاتی لێكۆڵينەوەی گشتیی دا. ئێمه دهمانهوێت پشتگیری شایهتی دەرەکان بکهین له پرۆسهی شایهتی داندا بە بێ گوێدان بە ناسنامەکانیان. لێكۆڵينەوەکە ئەم خاڵانە ڕەچاودەکات، سەربەست وەشاردنەوەی نهێنى شايەتیەکە،پشتگيرى خزمەتگوزارى لە لایەن هێستیا وە دابين کراوە. هێستیا دەتوانێت پێدانی پشتگيرى ڕێك بخات بۆ دابین کردنی زمانی جیاواز. بۆ ئهوهی که پشتگيرى شایهتی بهردهست بێت تکایه پهیوهندی بکه به هێستیاوە بە ژماره تهلهفۆنی پشتگيرى ۰۸۰۸۱٦٤۰۰۰۸ وه پهیامێک بهجێبهێله بۆ دوپات کردنهوهی ناو وه بە کام زاراوە یە پشتگيریهکهت بۆ بنێردرێت. بۆ ئهوهی که پشتگيرى شایهتی بهردهست بێت تکایه پهیوهندی بکه به برۆک هاوس کە پرسیار نامهیهکی دروست کردوه بۆ زانیاری زیاتر لهسهر واتای شایهتی بۆ لێکۆلینەوەی گشتی. ئهگهر تۆ پێویستت به ڕوونووسی ئهم پرسیار نامهیه ههیه به زاراوەیەکی جیاواز بێجگه له ئینگلیزی ، تکایه ئیمێل بنووسه بۆ enquiries@brookhouseinquiry.org.uk وه باس لهوه بکه که به کام زاراوەیە دهتهوێت زانیاریهکهت به دهست بگات.
ڕێکخراوی بەسوود
بەداخەوە، ئێمە ناتوانین یارمەتی یان ڕێنمایی سەبارەت بە باری کۆچبەری فەراهەم بکەین، کە لە دەرەوەی سنوری ئەم لێکۆڵینەوە فەرمییەدایە. ئەگەر پێویستیت بە هەر پشتگیرییەکە سەبارەت بە باری کۆچبەریت یان هەر نیگەرانیەکی خۆشگوزەرانیت هەیە، تکایە پەیوەندی بە یەکێک لەو ڕێکخراوانەی خوارەوەوە بکە:
دەتوانن یارمەتی خۆشگوزەرانی بەپەلە فەراهەم بکەن بۆ پەنابەران و پەناخوازان و قوربانیانی تاوان قاچاخچێتی بە مرۆڤەوە
Bail for Immigration Detainees کەفالەت بۆ ڕاگیراوانی کۆچبەری – تەلەفون 9750 7456 020 (دووشەممە – پێنجشەممە 10 بەیانی – 12 نیوەڕۆ)
ڕێنمایی یاسایی و نوێنەرایەتی بۆ ئەو کۆچبەرانە فەراهەم دەکەن کە لە ناوەندی ڕاگواستن و بەندیخانەکاندا ڕاگیراون.
Migrant Help مایگرەنت هێڵپ – هێڵی یارمەتی بێ بەرامبەری پەناخوازی 503 8010 0808
ڕێنمایی و یارمەتی بۆ کۆچبەران فەراهەم دەکەن.
Medical Justice مێدیکەڵ جەستس – تەلەفون 7498 561 0207
ڕێنمایی و هەڵسەنگاندنی پزیشکی بێلایەن بۆ ڕاگیراوانی کۆچبەری پێشنیاز دەکەن و ڕاپۆرتی پزیشکی یاسایی و نامە دەنووسن کە نیگەرانی پزیشکی گرنگیان تێدا دەخرێتە ڕوو.
گرووپی خۆشگوزەرانی ڕاگیراوانی گاتویک – تەلەفون 657070 01293
پشتگیری و هاوڕێیەتی بۆ ئەو ڕاگیراوانە کە لە بنکەی ڕاگواستنی کۆچ لە گاتویک ڕاگیراون هەروەها بۆ خێزانەکانیشیان پێشنیاز دەکەن.
ناوبژیوانی بەندیخانە و پرۆبەیشن – تەلەفون lo-call ژمارە 7938 010 0845 (خزمەتگوزاری وەڵامدانەوەی تەلەفونی)
لێکۆڵینەوەی بێلایەن بۆ سکاڵا لەو کەسانەوە کە لە بەندیخانەن یان لە ڕاگرتنی کۆچبەریدا ڕاگیراون
ساماریتانس Samaritans -. یان تەلەفون 123 116 بەبێ بەرامبەر
گوێڕاگرتنی بێ بەرامبەر بۆ ئەوانەی کە پێویستییان بە یارمەتییە
بۆ داگرتنی ڕوونووسێکی پی دی ئێفی ئەم زانیاریانە PDF LINK لێرە کرتە بکە